
2025-05-22T18:41:00.000000Z
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/22 بەڕێز نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز عەبدولحەکیم ئەلقەساب، باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی توونس، کرد.
لە دیدارێکدا، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی خرانە بەر باس و بیروڕاش سەبارەت بە لێکەوتەکانیان ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە، جەخت لە پێویستیی هێورکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە کرایەوە.
لە تەوەری ناوخۆدا، پەرەسەندنەکانی پرۆسەی سیاسی و پەیوەندی و کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان، تاوتوێ کران.
