Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی نووسینگە پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

2025-09-25T11:03:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/9/25 بەڕێز د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە گفتوگۆکانی دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و کایەکانی هاریکاریی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا خرانە بەرباس، تیایدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامییان، بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، بەتایبەتی لە کایەکانی ئابووری و بازرگانیدا، ئاڵوگۆڕ کرا.

دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەرەسەندنەکانی، هەروەها هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامادەکارییەکانی و ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەی ڕووداوەکان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.