Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی سەرۆکایەتی ماڵئاوایی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد

2024-09-06T10:45:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی پێنجشەممە 2024/9/5، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە پێکهاتبوو، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکدا کرد کە بۆ ماڵئاوایی لە بەڕێز كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە میوانانی ناوخۆ و ژمارەیەک لەدیپلۆماتکاران ئاماده‌ی بوون، سەرۆکی دیوان سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی، ئاراستەی بەڕێز شترایسەر کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەی، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیادا گێڕاوە.

لای خۆیەوە بەڕێز کڵاوس، خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا دەربڕی و هیوای بەردەوامی بۆ پەیوەندی و دۆستایەتی لەنێوان هەردوولادا، خواست.