Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی سەرۆکایەتی لە ڕێوڕەسمێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمه‌ریکادا بەشدار بوو

2024-08-13T21:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی چوارشەممە 2024/8/14، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سیاسه‌تی دەرەوە پێکهاتبوو، لە ڕێوڕەسمێکدا به‌شدار بوو کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەمه‌ریکاوه‌ لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی لە کۆنسوڵی پێشوو و دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێ ڕێکخرا بوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی و میوانانی ناوخۆ و دیبلۆماتکاران ئامادەی بوون، شاندی سەرۆکایەتی، سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی به‌ڕێز مارك سترۆ، كونسوڵى گشتیی پێشووی ئەمریکا کرد کە لە ماوەی ئەرکیدا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا گێڕاوە.
شاندەکە، وێڕای بەخێرهێنانی به‌ڕێز ستێڤ بيتنه‌ر، كونسوڵى گشتیی نوێى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی سەرۆکایەتییان بۆ سەرخستنی کارەکانی دەربڕی.