Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه‌

2024-10-30T08:21:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو جانێت ئالبێردا باڵيۆزى نوێى شانشينى هۆڵه‌ندا له‌ عێراق، كرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ئالبێردا خۆشحاڵيى خۆى به‌ سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هەروەها پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان، كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له‌ بواره‌ جياكاندا، كرده‌وه‌‌ و ستايشى ڕۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرا.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌وه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.