
له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ پارێزگاى دهۆك، به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/9/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تەلاری پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى گشتيى پارێزگاى دهۆك و كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزاريى گشتى له ناوچه جياكانى سنوورى پارێزگاكه تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر پێداويستييه‌كانى پارێزگا و قه‌زا و ناحيهكانى و باس له كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م يه‌كه كارگێڕييهكان و چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنيان، كرا.
به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى ناوچه‌كه، وێڕاى ئاماژه‌دان به به‌رنامه و خشته‌ى ئه‌و كار و پرۆژانه‌ى کە له چه‌ندين بوارى جيادا لە ژێر جێبه‌جێكردندان، يان پلانى جێبه‌جێكردنيان هه‌يه، ديد و سه‌رنجى خۆيان ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى زياترى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، خسته ڕوو.
ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تێیدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى به‌ڕێوه‌چوونى ههڵمەتێکی هێمن و ئارامی هه‌ڵبژاردن و پابەند به ڕێنماييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان، كردەوە.
له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێزيان ستايش و ده‌ستخۆشیى ئاراسته‌ى پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌ش به هاووڵاتييان و ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.


