Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى ده‌كات

2025-04-12T12:13:00.000000Z
هه‌واڵ

بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوه‌يان، به‌ ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ براى به‌ڕێزم نوورى ئه‌لمالكى ده‌كه‌م، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆيان و حزبى ده‌عوه‌ دەخوازم.

نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزيان، ڕەنگدانەوەی ئەو خزمه‌ت و ڕۆڵە سیاسییە دیارەیە کە بینیويانه‌ و مايه‌ى ڕێز و پێزانينه‌. دڵنیام ئه‌زموون و شارەزاییى به‌ڕێزيان بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنه‌ماكانی سیستەمی دیموکراسی و هاوبەشی و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/12