Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ريكى كرد

2024-10-11T18:11:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2024/10/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز سێس مۆلتن، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ هه‌ولێر، ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كورستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. لاى خۆيشيه‌وه‌ كۆنگرێسمانى ميوان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك دۆستێك له‌ پشتگيريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاكسازييه‌كانى وه‌زارەتى پێشمه‌رگه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.