Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند مه‌هدى ئومێد ده‌كات

2026-03-28T14:18:00.000000Z
هه‌واڵ

بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند و سينه‌ماكارى كورد خوالێخۆشبوو مه‌هدى ئومێد، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار‌ى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان و هاوڕێيانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/28