
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و تيمانهى كۆمسيۆن كرد كه سه‌رپه‌رشتيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان كرد و سه‌ركه‌وتووانه پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان به‌ڕێوه برد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و كارى كۆمسيۆن و بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق دووپات كرده‌وه و ستايشى خزمه‌ت و ماندووبوونيانى له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كرد. هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ بوو.
به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامى ڕۆڵ و په‌رۆشى و دڵسۆزى و هاريكاريى كۆمسيۆن بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش، به‌گه‌رمى ده‌ستخۆشیى لێ كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيانه‌وه كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنيان له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان كرد و ستايشى ته‌واوى پرۆسه‌كه‌يان كرد، كه هه‌ر له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه تا به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو بوو، به شێوه‌يه‌ك کە جارى يه‌كه‌مه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هيچ تانهيهكى سوور له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تۆمار ناكرێت.


