Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووه‌وه‌

2025-03-19T13:43:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/3/19 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستی دوو لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا دووپات کرده‌وه‌. ده‌رباره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌وڵه‌کان ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

دۆخی سووریا، هه‌وڵه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو.