
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/12/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له بەڕێز بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکاران، پێکهاتبوو.
لە کۆبوونەوەیه‌کدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه، باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانيا ئاماده‌ى بوون، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جياكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکاندا دووپات کردەوە. به‌ڕێزيان به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و هه‌رێمى كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هه‌روه‌ها هاوكاريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له پرۆسه‌ى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييان بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، بەڕێز وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به ئه‌ركى هێزه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.








