Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

2024-11-30T17:45:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/11/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، پێشوازیی له‌ خاتوو ئێلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عێراق، کرد‌.

له‌ ديدارێكدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى خاتوو ڕۆمانۆوسكیی كرد بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ خواست. لاى خۆيه‌وه‌ خاتوو ڕۆمانۆوسکی سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، كرد.

گفتوگۆی لایەنە سیاسییە براوەکانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، دۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پێشهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.