Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ئه‌ساس کۆبووه‌وه‌

2025-01-13T14:09:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس، کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کران و گرنگیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە عێراق، دووپات کرایەوە‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی 2025 به‌ شێوه‌یه‌ک بێت که‌ هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، بێ کێشه‌ و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.

لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باسیان لە دۆخی ناوچه‌که‌ و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و جەختیان له‌ پێویستیی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ ئاڵۆزییه‌کان، کردەوە.