Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2025-07-01T18:12:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/7/1 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز کۆڵۆنێڵ پیتەر کوپەر، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕەوشی گشتیی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی ئاسایشی عێراق کرا، هەروەها دەربارەی شانە نووستوەکانی داعش و پاشماوەکانی تیرۆر و مەترسییەکانیان بۆ سەر ناوچەکە، گفتوگۆ کرا.

هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە و ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە گرنگ لە قەڵەم دا .

پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا و پێویستیی چارەسەرکردنیان بەپێی دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.