Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دواییی سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌ر

2025-05-03T16:58:00.000000Z
هه‌واڵ

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دواییی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به‌ خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به‌ ڕۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له‌ تورکیا، به‌ بیر و کرده‌وه‌ و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که‌ جێی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه‌ هه‌میشه‌ یادی ئەو له‌ ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که‌ بڕوایان به‌ ئاشتییه‌، به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌.


نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٥/٥/٣