2026-07-03T05:35:00.000000Z
به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٦/٧/٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فەرمیی بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سه‌ردانێک گه‌يشته تارانی پایتەخت.
ئەم سەردانەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی ڕابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عوزما عەلی خامنەیی.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌که‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.