Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2025-06-10T16:30:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی بەڕێز کەریم شەنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادەکەی و کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/6/10