
2025-08-24T12:32:00.000000Z
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین و سیاسەتمەدار بەڕێز (سەید کاکە)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی، گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/8/24