2026-03-03T14:14:00.000000Z
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/3 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی و کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.
پەیوەندییەکانی تورکیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.