Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئانتاليادا دەکات

2026-04-16T19:01:00.000000Z
هه‌واڵ

بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی دیپلۆماسی له‌ توركيا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/16 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌يشته‌ ئانتاليا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە میانی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشدارانی کۆڕبەندەکە، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.