Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ واژۆ کرد

2025-05-22T10:01:00.000000Z
فەرمانی هەرێمی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کرد.

به‌ناحیه‌بوونی ئیلینجاخ خزمه‌ت به‌ گونده‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌کات و توانای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌کان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که‌، ئاسانتر ده‌کات.