Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە

2026-05-05T09:49:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

هه‌ر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی سیاسیی وڵات، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵی، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌ و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و بەردەوامیی هاريكاريى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانيدا.