Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز ئەلکازمی دۆخی عێراق و ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

2026-05-25T11:10:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مستەفا ئەلکازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگریکردنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا، کردەوە.

لێکەوتەکانی بارودۆخی گشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو، تیایدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌.