ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵ بەڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووه‌وه.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە، دۆخی كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته و هه‌وڵه‌كان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکگەیشتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و هه‌ماهه‌نگى و هاريكارى له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ، پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پەرەپێدانی هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئارامیدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌كه بوو.