
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عەرەبيدا لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ديدارێكى لەگەڵ بەڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فيدراڵ، ئه‌نجامدا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشیى له سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانى کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى، هه‌روه‌ها سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كرا و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زياترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به به‌ڕێز سه‌رکۆماری عێراق و ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.





