Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە گرنگیی ئاشتی کردەوە

2026-11-11T13:24:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، چەند تەوەرێکی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.


لە گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، باسیان‌ له‌ دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هه‌ولێر - به‌غدا کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.


هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ و چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه و ناکۆکییه‌کان کرده‌وه‌.