ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 2026/11/21، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز فالح ئەلفەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
له دیداره‌که‌دا که به‌ڕێز د. فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌ی بوو، پەیوەندییەکانی هه‌ولێر - به‌غدا تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. تیایدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
گرنگیی هاریکاریی نێوان ته‌واوی لایه‌نه عێراقییه‌کان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.