2026-03-06T11:21:00.000000Z
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن شێخ مستەفا، برای بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاری نیشتمانپەروەريان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
خوالێخۆشبوو وەک کەسایەتییەکی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی، دڵسۆزانه تەمەنێکی لە خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەسەر برد. لە خوای مەزن داواکارین گیانی بە بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی به ههمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/6