2026-06-08T14:26:00.000000Z
بۆ کۆچی دواییی میدیاکار و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە بەغدا، خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، کە بهداخهوه بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و هاوکارانی دەکەم.
خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و چالاک بوو، کە خزمەتێکی زۆری بە بواری میدیا کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/8