Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی دەکات

2026-05-27T14:32:00.000000Z
هه‌واڵ پەیامی سەرەخۆشی

بۆ کۆچی دواییی تێكۆشه‌ر و پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نووسەر و بێژەری دێرينى ڕادیۆی دەنگی کوردستان، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی)، سەرەخۆشی له‌ بنەماڵە و كه‌سوكارى بەڕێزیان و هاوڕێيانى دەکەم، هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی، تێکۆشەرێکی دڵسۆز بوو، خزمەتێکی زۆری بە گەل و وڵاته‌كه‌ی کرد. له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/27