2026-10-13T08:41:00.000000Z
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/10/13، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئانتی پوتکۆنێن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی فینلەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جياكاندا کردەوە.
بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.