Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا دەکات

2026-10-14T13:32:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/10/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە خاتوو گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.

لەمبارەیەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی ته‌باییی ناوخۆ و کارکردن و پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی سەقامگیری، لەگەڵ دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.