2026-08-03T06:08:00.000000Z
ئەمڕۆ دووشەممە 2026/8/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیی بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا، سەردانی دیمەشق دەکات.
لە سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسۆکانی هاريکاریی هاوبەش و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.