شه‌وی ڕابردوو چوارشەممە 2026/7/8، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە بەڕێز پاتريك دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی به‌ڕێز باڵیۆزی فەرەنسای کرد بۆ هەوڵ و کارهكانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، بەڕێز باڵیۆزی فەرەنسا سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاريکاریی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
له ديدارهكهدا به‌ڕێز يان برێم؛ كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوو.