ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/21، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينی پێشكه‌ش به بەڕێز برێم کرد بۆ خزمه‌ت و ڕۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندييهكان و دۆستايهتيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژيان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، بەڕێز برێم خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه بۆ ئەو پشتگيرى و ئاسانكارييهى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكه‌شيان كردووه.
جەختكردنهوه له خواستی دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.