Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی نووسینگە پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات کرد

2025-07-02T09:05:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/7/2، بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان لە کایە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی ئابووری و وەبەرهێنان، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق، بەتایبەتی کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا خرانە بەر باس، لەمبارەیەوە، پێویستیی بەردەوامیی دانوستاندنەکان بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی کێشەکان، دووپات کرایەوە.

خستنەڕووی ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڵسەنگاندنی لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە بەڕێز نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو.