
2025-04-25T13:58:00.000000Z
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/4/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداری له ڕێوره‌سمى ماڵئاواييكردن له پاپاى ڤاتيكان، به‌ره‌و ڕۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى که له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش ده‌کات، سبه‌ى شه‌ممه له ڤاتيكان له ڕێوڕه‌سمى فه‌رميى ماڵئاواييكردن له پاپا فره‌نسيس به‌شدار ده‌بێت كه له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه، به‌شداريى تێدا ده‌کرێت.