
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز فه‌ريقى يه‌كه‌مى ڕوكن عه‌بدولئه‌مير ڕه‌شيد ياره‌ڵڵا، سوپاسالارى عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى باڵاى سه‌ربازى و ئه‌منيى عێراق پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه و به‌رپرسان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئاماده‌ى بوون، هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى دوولايه‌نه‌ى ئه‌منيى نێوانياندا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى سووريا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیيه‌كانى تيرۆر و له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنه ئه‌منيیه‌كانى عێراقدا، هێشتا پێويستييان به هاريكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سوپاى عێراق له به‌رقه‌راركردنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له وڵات كرد، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به پێويست له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سوپاسالارى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه ئێستا هاريكاريى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له باش‌ترين دۆخدايه و له‌مباره‌يه‌وه ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ى كرد.
پاراستنى ئاسايشى سنوور و دۆخى ده‌روازه سنوورييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌نێوان سووريا و عێراقدا، كۆتاييهاتنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق له ئه‌يلوولى 2026 و دۆخى دواى ئه‌و قۆناغه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
