
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئه‌غناتيۆس ئه‌فرامى دووه‌م، پاترياركى كهنيسهى سريانيى ئه‌رتۆدۆكسى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له مه‌تران و قه‌شه و پياوانى ئايينيى كه‌نيسه‌كه له سه‌رتاسه‌رى جيهان، پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا قه‌داسه‌تى پاتريارك و شاندی یاوەری، باسيان له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه بۆ كردنه‌وه‌ى دوو كه‌نيسه بوو، يهكێکيان له هه‌ولێر و دووه‌ميان له دهۆك.
له‌مباره‌يه‌وه سوپاسی هاوكاری و پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى كرد به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كان و سه‌رده‌مى ئاوارەبوونى مه‌سيحييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها ستايشى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى نێوان پێكهاته‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه كوردستان بێ جياوازى، نيشتمانى هه‌مووانه و شانازى بەو پێكهوهژيانهوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له بره‌وپێدان و فراوانكردن و پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها گوتى: مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى ئه‌م وڵاته‌ن و پێكه‌وه هه‌مووان له ئه‌رك و مافه‌كاندا يه‌كسانن.
دۆخى كه‌نيسه‌كه و شوێنکەوتووانی له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى جيهان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

