
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لسياده و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هاوپه‌يمانييه‌كه، پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا دۆخى گشتيى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا كردەوە.
