بە بۆنەی هەڵبژاردنییه‌وه بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى فيدراڵ، به گه‌رمى پیرۆزبایی لە بەڕێز فه‌رهاد ئه‌ترووشی دەکه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم.
هیوادارین بەڕێزیان به باش‌ترين شێوه ڕۆڵ و ئه‌ركى خۆيان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببينن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگه‌يه‌دا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سه‌رخستنى كارى په‌رله‌مانى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/30