Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی له‌ پاتریارکی نوێی کلدان ده‌كات

2026-04-12T11:27:00.000000Z
هه‌واڵ

بە بۆنەی هەڵبژاردنييه‌وه‌ وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى كلدانيدا.

جەنابیان کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراو و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندن، هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گيانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و يه‌كترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پارێزراوی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دەبین لە پاراستنی ماف و ناسنامە و مێژووى ڕەسەنیان لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/12