
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد، جێگرى سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان‌م پێگه‌يشت. سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زەيى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد مرۆڤێكى خاكه‌ڕاى پاك و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو دۆزى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد. كاتێك له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌زير بوو، نموونه‌ى كه‌سێكى كارامه بوو كه هه‌موو ئه‌رك و كاره‌كانى به هه‌ستێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و به گيانێكى نيشتمانى و كوردستانييانه، جێبه‌جێ ده‌كرد.
گيانی شاد و يادى به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/10