ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممه 2025/11/19 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، پرسی کورد و دۆخی پێکهاته‌کانی دیکه له سووریا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گفتوگۆی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پێویستیی یه‌کڕیزیی لایەنە کوردییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتن کردەوە؛ بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بێت.
لای خۆیەوە به‌ڕێز مەزڵووم عەبدی، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریا و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، دووپات کرده‌وه.