بۆ کۆچی دواییی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری دیارى كوردستان، سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خوالێخۆشبوو د. کەمال شاکر، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان، سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی کوردستان و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم، هاوخەمیانم.
خوالێخۆشبوو د. کەمال شاکر تەمەنێکی درێژی لەپێناو ئازادی و خەباتی نيشتمانى و دیموکراسیدا بەسەر برد. وەک پێشمەرگە، سەرکردە و وەزیر لە یەکەم کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ڕۆڵێکی دیار و دڵسۆزانەی گێڕا و بە هەڵوێست و کەسایەتیی لەسەرخۆی؛ هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی هەمووان بوو.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/9/17