ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/20، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەيهوه لە عێراق، پێشوازی لە بەڕێز محەمەد فەزڵ ئەلباری، باڵێۆزی بەنگلادش لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە ئامادەی بوو، سەرۆکی دیوان، سوپاس و پێزانینی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی بەڕێز ئەلباری کرد کە لە ماوەی کارکردنيدا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا گێڕاوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز محەمەد فەزڵ ئەلباری، وێڕای دهربڕينى خۆشحاڵی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای بەردەوامی و فراوانبوونیانی خواست.
سەرۆکی دیوان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادش کرد
2024-08-19T21:00:00.000000Z