ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/27، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز ستێڤ بيتنهر كونسوڵى گشتیی ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی دیوان وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی سەرۆکایەتی بۆ کارەکانی کونسوڵ لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە و هیوای بەردەوامی و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان خواست.
هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی گشتیی ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکە بوون کە هەر لە دیدارەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.