ئه‌مڕۆ 14ى نيسان يادى سى و سێ ساڵه‌ى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه كه له يه‌كێك له دڕه‌نده‌ترين تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقدا، بێ جياوازى و بێ سڵه‌مينه‌وه سه‌دان هه‌زار ئافره‌ت، پياو، منداڵ و پيرى بێگوناهى كوردستان ڕاپێچى بيابانه بێمه‌فه‌ڕه‌کانى مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵ كران و بێباكانه زياتر له(١٨٢) هه‌زار هاووڵاتى كۆمه‌ڵكوژ و زينده‌به‌چاڵ كران. ژینگه و سروشتى جوانى وڵاته‌كه‌مان وێران كرا و شوێنه‌وارى ژيان به يه‌كجارى له هه‌زاران گوند و شارۆچكه‌ى كوردستان سڕايه‌وه.
له‌م ياده‌دا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيداندا داده‌نوێنين، به ڕێز و شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه، بۆ هه‌ميشه به زيندوويى له ياده‌وه‌ريى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێننه‌وه. دروود بۆ ئه‌وان و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين كه به‌رگه‌ى ژان و ئازارێكى قووڵى بێ بڕانه‌وه‌يان گرتووه و ده‌گرن. پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت.
يادى شه‌هيدان و مێژووى پڕ له خوێن و فرمێسكمان ده‌بێ هانده‌رى ته‌بايى و يه‌كڕيزى بێت و هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز جارێكى ديكه كاره‌ساتى ئاوا به‌سه‌ر گه‌لى كوردستان و له هيچ شوێنێك به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا نه‌يه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌نفاله‌كانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى قوربانييان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربۆ بكاته‌وه و داواكارين ئه‌و ئه‌ركه ياسايى و ئه‌خلاقييه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی. هه‌روه‌ها داواكارين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌و تاوانكارييانه به جينۆسايد بناسێنێت. ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیوومێنت بکرێت.
سڵاو له يادى شه‌هيدان، دروود بۆ گيانى پاكيان، ياديان هه‌ميشه به‌خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/14