Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2022-09-18T11:17:04.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.

لەم سەردانەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

٢٠٢٢/٩/١٨